یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان دابەشدەکرێت
K24 - ههولێر:
بەشێكی زۆری یەكەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە فەرمانبەران و كرێنشینان لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونەوە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام بەھۆی خەرجنەكردنی سلفەی بەڵێندەران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون بەكوردستان 24ـی راگەیاند: "ئومێدەوارن ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی كێشەكان چارەسەر بكات و پڕۆژەكە تەواوبكرێت".