له پیشانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره هاووڵاتیان به دوای كوالێتی به‌رهه‌مه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن
K24 – هه‌ولێر:
له دووه‌م رۆژی پیشانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر هاووڵاتیان له باره‌ی كوالێتی به‌رهه‌م و كه‌رسته و ئامێره‌كانی بواری بیناسازی ده‌پرسن و ده‌یانه‌وێت ئاشنای كه‌رسته و پێداویستی نوێی خانووبه‌ره بن.
یه‌كێك له به‌شداربووانی پیشانگه‌كه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پێشتر هاووڵاتیان له شاری هه‌ولێر گرفتی نیشته‌جێبوونیان هه‌بوو، زیاتر خواست له سه‌ر دابینكردنی خانوبه‌ره بوو، به‌ڵام ئێستا خواست له‌سه‌ر كوالێتی و چۆنێتی كه‌رسته‌كانی بیناسازی درووست بووه.
گوتیشی: له پیشانگه‌كه‌دا به‌رهه‌می كوالێتی به‌رزی ئه‌وروپی خراونه‌ته‌ڕوو و هاوكات هه‌ر كه‌سێك خواستی هه‌بێت ببێته بریكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری بیناسازی و خانووبه‌ره ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بكات.