پارتی پارێزگاران بەھای پاوەند بەرز دەكاتەوە

بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرێژەی 3% بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

بەكاریگەری سەركەوتنی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە ھەڵبراژن، بەھای پاوەند بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دەرچوونی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەرسەر پارتی كرێكاران، بەھای پاوەندی بەریتانی بەرامبەر یۆر و بەرێژەی 2% بەرزبوونەوەی تۆماركرد و ھەروەھا بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرێژەی 3% بەرزبووەوە.

ئەمە بەرز بوونەوەیەش بەرزترین ئاستە لەماوەی چواری ساڵی رابردووودا، لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی بەریتانیا بۆ جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا. بەگوێرەی دوایین مامەڵەی لە بازاڕە جیھانییەكان، بەھای یەك پاوەند بەرامبەر بە دۆلارێك و 35 سەنتە.

ھ.م