K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه ئاگاداره‌كان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتنێكی بازرگانی به به‌های (100) ملیار دۆلار بخاته به‌ر ده‌ست سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌و گه‌ڵاڵه‌یه "باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره"یه.
ئێستا سه‌رۆك كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" به سه‌ردانێك له "واشنتن"ـه و بڕیاره له‌گه‌ڵ "دۆناڵد تره‌مپ"ـی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.
رۆژنامه‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی "تره‌مپ"، ره‌نگه ببێته هۆی "توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی" ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس، كه له ماوه‌ی رابردوودا داوای سزادانی توركیایان ده‌كرد.
به هۆی هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر "باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا(رۆژئاوای كوردستان) "، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا گه‌ڵاڵه كرا و زۆرینه‌ی ره‌های دیموكرات و كۆمارییه‌كان داوایان كرد، وڵاته‌كه‌یان سزای توركیا بدات.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی كڕی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" ژماره‌یه‌ك سزای ئابووری و بازرگانی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتریشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ڕ
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار