بەنداوی سماقولی بازاڕی بارھەڵگرەكانی گەرم كردووە
K24 - رانیە
بەھۆی تەواونەكردنی بەنداوی سماقولی لەكاتی بارانبارین کێشە و ئاستەنگی گەورە بۆ ئەو شۆفێرانە دروست دەبێت، کە لەنێوان ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر ھاتووچۆ دەکەن، و رۆژانە چەندین ئۆتۆمبێل لەکاتی پەڕینەوە لە بەنداوەکە بزوێنەرەکانیان دەوەستێ و پەکیان دەکەوێت، بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگە ژمارەیەک کرێنی بارھەڵگر، ئۆتۆمبێلەکان لە بەرامبەر 5 تا 10 ھەزار دینار دەپەڕێننەوە و ئەوەش بازاڕی کرێنە بارھەڵگرەکانی گەرمكردووە.
هەر ئۆتۆمبێلێک لە بەنداوی سماقولی كه به بارهەڵگر دهگوزارێتهوه مەرج نییە کێشەکی هەبێت، بەڵكو شۆفێران دەیانەوێ خۆیان لەو مەترسیانە بەدوور بگرن کە له پەڕینەوەی ئەم ئاوە بۆیان دروست دەبێت.
ھ،م