برنجی کورديی ئاکرێ خواستێکی زۆری لەسەرە
K24 - ئاكرێ:
ساڵانه له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ، رێژه‌یه‌كی زۆری برنجی كوردی له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌مساڵیش برنجی كوردیی ئاكرێ، به 5 جۆری جیاوازه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی 10 هه‌زار تۆن خراوه‌ته بازاڕ و خواستێكی زۆریشی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش جووتیارانی خۆشحاڵ كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی نوێیان تۆماركردووه.
ساڵ به ساڵ جووتیاران زیاتر روو له به‌رهه‌مهێنانی برنجی كوردیی و خۆماڵی ده‌كه‌ن و له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی باشیان لێده‌كرێت، جووتیارانیش چاویان له به‌رهه‌می زیاتره بۆ داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستی بازاڕی ناوخۆ دابین بكه‌ن.
ئ. م