نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی لە شەش ساڵی رابردوو تۆمار کرد
K24 – ههولێر:
نرخی زێڕ (ئاڵتوون) بەزرترین ئاستی لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو تۆمارکردووە و بڕی هەر ئۆنسێک (31 گرام) بە زیاد لە هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکارەکان – جەنگی ئابووری ئەمەریکا و چین
جەنگی ئابووری نێوان ئەمەریکا و چین بەردەوامی هەیە و هەفتەی رابردوو، ئەمەریکا باجی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین بۆ ئەمەریکا زیاد کرد و بەهۆیەوە بەهای یاونی چینی دابەزی و نرخی زێڕ بەرزبووەوە.
بڕیار نییە بەم نزیکانە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین کەم بکات، کۆشکی سپی، چین بە مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ ئابووری جیهان تۆمەتبار کرد.
ئەم گرژییەی نێوان ئەمەریکا و چین کاردەکاتە سەر بڕی یەک تریلیۆن دۆلار لە ئابووری جیهان.
بانکی ناوەندیی
بانکی ناوەندیی جیهانی سیاسەتی خۆی گۆڕیوە و زیاتر سیستمی "یاسای پارەی نەختینە" بەکار دەهێنێت (کەمتر هەلی قەرزدان دروست دەکات)، ئەمەش وایکردووە، زێڕ بە سامانێکی سەلامەتر لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە تەماشا بکرێت.
هەروەها، گەشەی ئابووری جیهانی سستی بەخۆیەوە بینیووە و ئەگەر ئەم سستییە و جەنگی ئابووری نێوان ئەمەریکا و چین بەردەوام بێت، نرخی زێڕ زیاتر دەبێت.
GoldPrice
H.J