نزیكەی 2 ملیار دینار بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەگەڕێندرێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە كە نزیكەی 2 ملیار دینار وەك مووچە بۆ 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بگەڕێندرێتەوە.
ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی كە واژۆی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی یەک ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەک مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کە دووبارە لە لیژنەکانی پزیشکی تێهەڵچوونەوە پشکێنراون و رێژەی یاسایی خاوەن پێداویستی تایبەتیان پێدراوە.
وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە، کە ئەم مووچەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2018ـەیە بەپێی لیستی هاوپێچ بۆ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ئیدارەی گەرمیان بە مەرجێک پەسەندی وەزارەتی داراییان هەبووبێت و لە پشکنینی نوێ و پزیشکی دەرچووبن، پارەکەش هەریەک لەسەر بوودجەی بەرێوەبەرایەتی خۆی خەرج دەکرێت.
ھ.م