یەكێتی ئەوروپا پێشبینیەكانی بۆ ئابووری توركیا ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
یەکێتی ئەوروپا پێشبینی دەکات ئابووری تورکیا بە شێوەیەکی سنووردار تا کۆتایی ئەمساڵ گەشە بکات.
یەکێتی ئەوروپا گۆڕانکاری لە پێشبنییەکانی بۆ گەشەی ئابووری تورکیا دەکات، و کە بۆ 0.3% بەرزیکردووەتەوە. هاوکات لە راپۆرتەکەدا هاتووە گەشەی ئابووری تورکیا 3.1 %لە ساڵی 2020 و 3.5% لە ساڵی 2021 دەبێت.
لە کاتێکدا حکوومەتی تورکیا ئامانجەی گەشەی وڵاتەکەی لە ئەمساڵ بە 2.3% و 3.5% بۆ ساڵی داهاتوو 5% بۆ ساڵی 2021 دیاریکردبوو.
لە لایەکی دیکەوە یەکێتی ئەوروپا پێشبینی دەکات رێژەی بێکاری لە تورکیا بۆ 13.7% دابەزێت، و ساڵی داهاتووش بۆ 13.3%.
هەروەها بە گوێرەی راپۆرتی دیدگای ئابووری جیهان کە مانگی رابردوو دەرچوو، سندووقی نەختینەیی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، تێکڕای هەڵاوسان لە تورکیا ئەمساڵ 15.7% دەبێت، و بۆ ساڵی 2020 بۆ 12.6% دادەبەزێت.
ھ.م