كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی 2020ی عێراق ئاشكرا دەكرێت

"كورتھێنانێكی دارایی بە بڕی 48 ترلیۆن دینار تۆمار دەكرێت"

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی، وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، لە پڕۆژە بوودجەی 2020، كورتھێنانێكی دارایی بە بڕی 48 ترلیۆن دینار تۆمار دەكرێت، ئەو كورتھێنانەش دەبێتە رێگر بۆ تێپەڕاندنی یاسای بوودجەكە لە ماوەی دیاریكراودا.

ھاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، سەرقاڵی گەڕانن بە دوای سەرچاوەی دارایی نوێ بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی پڕۆژە بوودجەكە كە بە زیاتر لە 150 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

جەختیش دەكاتەوە، كە ئەو قەرزەی كەڵەكەبووە و چەندین كێشەی دیكە كە بوونیان ھەیە، دەبنە ھۆكار بۆ كەمبوونەوەی لایەنی وەبەرھێنان لە پڕۆژە بوودجەكەدا، ھەر بۆیە ئەگەر بێت و كورتھێنانی داراییەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوە كێشەی دەنگدانی بۆ دروست دەبێت لە ھەمان ئەو ماوەیەی كە بۆی دیاریكراوە.