ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە هەولێر کردووە ئاشکرا دەکرێن

لە دوو رۆژی رابردوو چەند گەشتیار روویان لە شاری هەولێر کردووە؟

K24 – هه‌ولێر:

لە دوو رۆژی رابردوودا، لە رێگا بازگەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، 31 هەزار و 138 گەشتیار روویان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتووگوزار، ساڵی رابردوو 240 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ رێژەکە زۆر بەرز ببێتەوە و هاوشێوەی ساڵانی زێرینی گەشتیاریی لێبێتەوە.

هەڵگرتنی باجی هاتنە ژووەرەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، نەمانی داعش و باشبوونی دۆخی ئابووری هۆکاری سەرەکی زیادبوونی گەشتیارانن.

H.J