هاورده‌كردنی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ر له ژماره‌یه‌ك وڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، هاورده‌كردنی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری له 26 وڵات قه‌ده‌غه‌كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ڤایرۆسی ئه‌نلۆنزای باڵنده ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له وه‌زاره‌ته‌كه، لیستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوی هه‌ر 26 وڵات و هه‌رێمی تێدایه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له پارێزگای به‌سڕه‌ی خوارووی عێراقیش هێنانی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ر قه‌ده‌غه‌یه.
لیسته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی حوزه‌یرانی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له پارێزگای به‌سره، ڤایرۆسی "H5 N8"ی كوشنده، كه ئه‌نلفۆنزای باڵنده‌یه، تۆماركراوه و بۆیه رێگه‌نادرێت به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری له‌و پارێزگایه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئ. م