دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سلێمانی راگیراوە

ژمارەیەکی زۆر کرێنشین تۆمارکراون بۆ یەکەی نیشتەجێبوون
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە شاری سلێمانی دروستكردنی باڵەخانە و پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان وەستاون و بڕیار وایە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە پلانێكی جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە رێگەی وەبەرھێنەران لە ژێر چاودێری و رێنمایی نوێ دەست بە پڕۆژە و درستكردنی باڵەخانە بۆ كرێنشینان بكەنەوە، و بەشێوەیەكی یەكسان دابەشی بكەن لە پێناو كەمكردنەوەی رێژەی كرێنشینان.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم کارنامەی کارکردنی چوار ساڵەی خستەڕوو ناوەڕۆکی کارنامەکەش پێکھاتووە، لە چاکسازی و بونیاتنانەوەی سەرجەم ئەو كەرتانەی پەیوەندی راستەخۆی ھەیە بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە، بەڕێوەبەری گشتی  وەبەرھێنەرانی سلێمانی ئاماژە بە ھۆکارەکانی زیادبونی کرێنشین دەکات و دەڵێ "پلانی تۆکمەمان ھەیە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێوبون".

ژمارەیەكی زۆر لە کرێنشینان تۆمارکران بە مەبەستی سودمەندبوون لەو پڕۆژانەی بنیات دەندرێن بۆ نەھێشتنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام  بەرپرسانی سەندیكانی كرێنشینان نیگەرانن و دەڵێن "سەرەڕای ئەوەی نەتواندراوە كرێنشینان بكرێنە خاوەن خانوو، كەچی رۆژ بە رۆژ ژمارەی كرێنشینان زیاتر ھەڵدەكشێت و ژمارەیان لە ژمارەی پڕۆژەكانی تایبەت بە كرێنشینان زیاترە".

لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 47 ھەزار یەکەی نیشتەجێبون تۆماركراوە، لە بەرامبەردا کرێنشینانیش زیاترە لە 32 ھەزار كرێنشین ھەیە، تەرازوی ئەم کێشەیەش تا ئەوکاتە لاسەنگ دەبێت کە نرخی پڕۆژەكانی نیشتەجێبون لە ئاست داھاتی کرێنشینان دا نەبێت.

ھ.م