مووچەی ھەموو وەزارەتەكان دابەش دەكرێت

تا رۆژی یەكشەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و رۆژی شەممە و یەكشەممەش مووچەی خانەنشینانی سەربازیی و شارستانی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی نزیكبوونەوە لە پشووی جەژنی قوربان ئەمڕۆ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "رۆژی شەممە و یەكشەممەی داھاتوو مووچەی خانەنشینانی سەربازیی و شارستانی دابەش دەكرێت".

بە گوێرەی زانیارییەكان دوێنێ حكوومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان كردووە.

رۆژی 5ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2018 دەستیپێكرد و لە رۆژانی رابردوودا مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشكراوە.