خاوه‌ن كارگه‌كانی سارده‌مه‌نی داوای پشتیوانی له به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌ن كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، رێگری له به‌رهەمی هاورده بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ناوخۆدا توانایی پڕكردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌رهه‌مه سارده‌مه‌نییه‌كان و خواردنه‌وه گازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان توانای دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی بارزگانی رایگه‌یاند، ناتوانن به ته‌واوه‌تی رێگری له به‌رهه‌می هاورده بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی كە له هه‌رێمی كوردستاندا سیستمی بازاری ئازاد په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام به دانانی باج له‌سه‌ر بەر‌هه‌می هاورده، پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستاندا 20 كارگه‌ی به‌رهه‌مھێنانی سارده‌مه‌نیی هه‌یه و ئەو كارگانە توانای به‌رهه‌مهێنانی 27.655 هه‌زار ته‌ن ساردەمەنیان ھەیە.
9 كارگه‌ی به‌رهه‌مه گازییه‌كان هه‌یه، كه توانای به‌رهه‌م هێنانی 300 ملیۆن لیتر خواردنه‌وه‌ی گازییان له ساڵێكدا هه‌یه.
10 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌ربه‌تی میوه هه‌یه. هه‌روه‌ها 80 كۆمپانیای تایبه‌ت به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كان ھەن.