ئەمەریكا بودجە بۆ شوێنەوارەكانی كوردستان و عێراق تەرخان دەكات

بە ئامانجی پاراستنی شوێنەواری نێوخۆیی و رۆشنبیری بڕێك پارە تەرخان كراوە

K24 - ھەولێر    

ماثیۆ تولێر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند، ئەمەریكا بڕی زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار بۆ دووبارە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراق و كوردستان تەرخان دەكات به‌ ئامانجی گرنگی زیاتری به ‌ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كان و پاراستنیان.

 لە بەیاننامەیەكدا ماثیۆ تولێر، لە عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، كه‌ بڕێك له‌و پاره‌یه‌ بۆ ناوچه‌ شوێنه‌وارییەكانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ڵای هه‌ولێر ته‌رخانكردووه‌.

بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی سەردانیكردنی بۆ ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراق چاوی بە وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری عێراق كەوتووە و جەخت لە پاڵپشتییەكانی ئەمەریكا بۆ حكوومەتی عێراق كراوە بە ئامانجی پاراستنی شوێنەواری نێوخۆیی و رۆشنبیری.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەمساڵ بڕی زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ ئەوەی چەند ناوچەیەكی شوێنەواری ئاوەدان بكەنەوە كە قەڵای ھەولێریش لەخۆدەگرێت.

 ھ.م