مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی رایگەیاند: "سبەی 30/5/2019 مووچەی مانگی 3ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت".
لە 27ی ئایاری 2019، رێباز حهملان، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردسان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ئاشكرای كرد، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت. رۆژی دواتر مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشكرا، ئەمڕۆش مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.