ئەردۆغان نھێنیەك لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سووریا ئاشكرا دەكات

"داوامان لێكراوە لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سووریا بەشداربین"

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەینێت، دەستپێشخەرییەكیان ئاڕاستەكراوە، بۆ دابەشكردنی نەوتی سووریا، بەڵام رەتیانكردەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە توركیا دەستپێشخەرییەكی بۆ دابەشكردنی سەرچاوە نەوتییەكانی سووریا ئاڕاستە كراوە، بەڵام بەھۆی گرنگیدان بە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان،  دەستپێشخەرییەكەیان رەتكردووەتەوە.

ئەردۆغان راشیگەیاند "چەند ھێزێكی دەرەكی ھەن بەنیازن نەوتی سووریا لە نێوان خۆیان دابەشبكەن و دەیانەوێت توركیاش لەو پرۆسەیە بەشداربێ" .

ئەو لێدوانەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە ئەمەریكا كار بۆ ئەوە دەكات پێگەی خۆی لە ناوچەی كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا پەرەپێبدات، بەتایبەتی لە دێرەزوور.