مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكات و وەزیری داراییش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، كە مووچە بەردەوام دەبێت و لەكاتی خۆی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2019/11/19  مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش ده‌كرێت".

بەگوێرەی سەرچاوەكە، تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكرێت.

لە روونكردنەوەیەكدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوور رایگەیاند: "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".