شاندێكی یەكێتی ھاوردە و ناردنكارانی كوردستان بانگھێشتی یۆنان دەكرێ
K24 - ھەولێر
شاندێكی یەكێتی ھاوردە و ناردنكارانی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆربەندی ئابووری یۆنان دەكەن.
شاندەكەی یەكێتی ھاوردە و ناردنكارانی كوردستان، لەلایەن ژووری بازرگانی عەرەبی یۆنان، بانگھێشت كراون بۆ ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆربەندێكی ئابووری.
گەیلان سەعید، سەرۆكی یەكێتی و ناردنكارانی ھەرێمی كوردستان- لقی ھەولێر تایبەت بە كوردستان24 رایگەیاند، بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوندییە بازرگانییەكانی نێوان ھەردوولا، چاویان بە جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان و باڵیۆزی تونس و قەتەر و مۆریتانیا و لیبیا و چەندین وڵاتی دیكە كەوتووە، ھەروەھا چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی یۆنان ئەنجامدراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەھۆی شەڕی داعشەوە، بەشێك لە كۆمپانیاكان لە ھەرێمی كوردستان كشانەوە و ئێستاش لەگەڵ باشبوونی دۆخی سیاسی و ئابووری كوردستان، بە پەرۆشن بۆ ئەوەی روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.
ھ.م