رووسیا ئاستی هەناردەکردنی گازی سروشتی به‌رز ده‌كاته‌وه‌

بۆ 39 ملیار مەتر سێجا بەرزبکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەتوانێت قەبارەی هەناردەکردنی گازی سروشتی شلکراوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە رێژەی 44% بۆ 39 ملیار مەتر سێجا بەرزبکاتەوە.

وەزارەتی وزەی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا لەسەر زمانی ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، توانای زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنانیان تا  کۆتایی ئەمساڵ هەیە، کە بەرێژەی 44 لەسەدا بۆ 39 ملیار مەتر سێجا بەرزبێتەوە.

هاوکات وەزیری وزەی رووسیا پێشبینی دەکات، قەبارەی بەرهەمهێنانی خەڵووز لەمساڵدا بۆ 440 ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە، کە تێیدا 210 ملیۆن تۆنی هەناردە بکەن.

لەبارەی بازاڕی ناوخۆش نۆڤاک رایگەیاند، بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی سووتەمەنی لە وڵاتەكە، مۆسکۆ رێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر.