"جۆرێك پارەیەكی ساختە لە بازاڕ هەیە هیچ ئامێرێك ئاشكرای ناكات"

"كاغەزەكەی ئەستورترە"

K24 - ھەولێر

جۆرە پارەیەكی ساختە لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان ھەیە و هیچ ئامێرێكی تایبەتی پارە ئاشکرای ناکات کە پارەكە ساختەیە.

لەمیانی بەرنامەی باسی رۆژی كوردستان24 كاسبكارێك لە بازاڕی ھەولێر رایگەیاند: "پارەی ساختە لە بازاڕ ھەیە، لە جۆری دیناری عێراقی زیاتر 25 ھەزاری و 50 ھەزاری ساختە ھەیە، رۆژانە تووشی ئەوە دەبین خەڵك پارەی ساختەمان دەداتێ، دوای ئەوەی لە ئامێری دەدەین رەتیدەكەنەوە".

گوتیشی: "پارەی ساختە ھەیە ھیچ ئامێرێك نایخوێنێتەوە، جۆرێك پارەی دۆلار لە بازاڕەكان پەیدا بووە ھیچ ئامێرێك ئاشكرای ناكات كە ئەو پارەیە ساختەیە. ئەو جۆرە دۆلارە لە بازاڕ پێی دەڵێن دۆلاری ئیسرائیلی، كاغەزەكەی ئەستورە، كاتێك لە ئامێرەكەی دەدەن پێت ناڵێ كە ساختەیە، بەڵام پارەكە لە بنەڕەتدا ساختەیە".

ھ.م