مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژی سێ شەممە و چوارشەممە مووچەی چەند شوێن و وەزارەتێک دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکە رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێن.
H.J