نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
نرخی ئوتۆمبیل له پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتن ئه‌تۆمبێلی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه، به‌جۆرێك كه له‌ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌دا هه‌ر ئوتۆمبێلێك نزیكه‌ی ھەزار بۆ ھەزار و 500 دۆلاری هاتووه‌ته‌وه سه‌ر و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌و بۆ رێگرییه‌كانی ئێران له هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێل له رێگه‌ی سنووری باشماخ و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه.
خاوه‌ن پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە شاری ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ھۆكاری سەرەكی گرانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل ئەوەیە كە لە ئێرانەوە گرفت بۆ ھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، ھەندێك ئۆتۆمبێلمان ھاتبوون لە رێگە بەریان تێگرتبوو، ئەمەش وایكردووە ئۆتۆمبێل كەم داخیل ببێت".
بە گوتەی خاوەن پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێل له بازاڕی ئۆتۆمبێلی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ رێگریكردن له هاتنی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سنووری باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران.
یەكێكی دیكە لە خاوه‌ن پێشانگاكانی ئوتۆمبێل دەڵێت: "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئەمەریكا دەھێندرێن و لە دوبەی چاكدەكرێنەوە و دەھێندرێنە ھەرێمی كوردستان، ئێمە پێمان باشە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێش ئەوەی لە دوبەی چاكبكرێنەوە بھێندرێنە كوردستان لێرە چاكبكرێنەوە، چونكە سوودی بۆ پیشەوەران و خەڵكی كوردستان زیاترە".
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بازاڕی ئۆتۆمبێل ئەوەیە عێراق رێگه‌نادات ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو له ئیماراته‌وه هاورده بكرێن، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان رێگری ناكات، ئه‌وه‌ش وایكردووه، خه‌ڵكی باشووری عێراق بێنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بكڕن، به‌شێكیش له بازرگانان داوا ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو راسته‌وخۆ له ئه‌مەریكا بكڕدرێن نه‌ك له ئیمارات و له ده‌ستی دوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌ستكارییان بكات و بیانفرۆشێته‌وه.
ھ.م