لە كوردستان گلەیی لە بەرزی نرخی دەرمان دەكرێت
K24 - سلێمانی
بەشێکی زۆر لە ھاووڵاتیان گلەی ئەوە دەکەن نرخی دەرمان بەرزەو لە دەرمانخانەیەکەوە بۆ یەکێکی تر نرخەکان جیاوازە، لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستانیش دەڵێت، دەستیان کردووە بە چاک کردن و رێکخستنەوەی نرخی دەرمان.
دەرمان بۆ ئهو هاوڵاتیانهی پێویستیان پێیهتی وهك خۆراكێكی رۆژانهی لێهاتووه، بەڵام ئەوەی جێگەی رەخنەی ھاووڵاتیانە، بهرزی نرخ و جیاوازییه له نرخهكانی لهنێوان دەرمانخانەیەکەوە بۆ دەرمانخانەیەکی تر، ھاووڵاتییەک دەڵێت، دەرمان گرانە و پێویستیشە حکوومەت بیر لە دابینکردنی بیمەی تەندروستی بکاتەوە تا ھاووڵاتیان لە رووی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە بێ کێشە بن.
بەپێی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 1999ی سەندیکای دەرمانسازان ئەرکی سەندیکای دەرمانسازانە پاڵپشتی لە ھەر بڕیارێک بکات کە حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی دەریدەکات، بۆیە ھەربڕیارێک تایبەت بێت بە تەندروستی و نرخی دەرمانەوە ئەوا دەبێت سەندیکاکان جێبەجێی بکەن.
ھ.م