شەقامێكی شارەزوور دەبێتە جۆخینی دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران
K24 - شارەزوور
جوتیارانی شارەزوور ناڕازین لەو بڕە گەنمەی بۆیان دیاری کراوە تا لە سایلۆکان لێیان وەربگیرێت، ساڵی پار لە شارەزوور بۆ هەر دۆنمێک زەوی 137 کیلۆ گەنم وەرگیراوە، بەڵام ئەمساڵ بۆ 96 کیلۆ كه‌مكراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له شەقامه سەرەکییه‌كانی شارەزوورە، كەمتر هاتووچۆی پێوه ده‌كرێت، بەڵكو بووەتە جۆخینی دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانی سنووره‌كه، بە ئومێدی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بازرگان و رێبواران رابكێشن بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ئه‌مساڵیان. جوتیاران نیگەرانن لەو بڕە گەنمەی لەلایه‌ن سایلۆه بۆیان دیاریكراوه تا لێیان وه‌ربگیرێت، بۆیه ناچار بڕه‌كه‌ی دیكە به‌مجۆره بفرۆشنه‌وه.
جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزوور رایدەگەیەنێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه رێژه‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان دیاركراوه، به‌مه‌ش له به‌رهه‌می هه‌ر دۆنمێك، ته‌نیا 96 كیلۆ گه‌نم له جوتیارانی سنووره‌كه وه‌ربگیرێت.
ساڵانە لەسنووری قەزای شارەزور 61 هەزار دۆنم زەوی دەکرێتە دانەوێڵە، بەتایبەتی گەنم، بەڵام کەمی وەرگرتنی بڕی گەنم و پێنەدانی پارەی سێ ساڵی رابردوو لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نیگەرانی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە داواکارن کە ئەوبڕەی دانراوە بۆئەم ناوچەیە زیاد بکرێت.
ھ.م