رووسیا بە نیازە 2023 دەست بە درووستکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر بکات
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵگەی پیشەسازی رووسی رایگەیاند، پڕۆژەی دیازین و دامەزراندنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری رووسی نزیکەی شەش ملیار دۆلارە کە بە ئەتۆم کاردەکات.
ئاژانسی سپۆتنیك رایگهیاند، پڕۆژەی دامەزراندنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەتۆمی لە لایەن رووسیاوە خەرجییەکی زۆری دەوێت، کە پڕۆژەی دەوڵەت ئەو بڕە پارەیە تەرخان نەکراوە.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەشتییە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات و توانای هەڵگرتنی 65 بۆ 70 هەزار تۆنی هەیە، بەڵام وەزارەتی بەرگری رووسیا تاوتوێی ئەو پڕۆژەیە دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک سەرچاوە لە پێشوو رایانگەیاندبوو، رووسیا دەیەوێت یەکەم کەشتی فڕۆکە هەڵگری بە وزەی ئەتۆمی دروستبکات، لە ساڵی 2023 پڕۆژە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا پەرە بە بزوێنەرەکەی دەدرێت بە وزەی ئەتۆمی کاربکات، بەشێک لەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2027 تەواو دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە هێزی دەریایی رووسیا یەک کەشتی هەڵگری بە ناوی ئەمیرال کۆزنیتسۆڤ کە بە وزەی ئەتۆم کارناکات و ئێستا لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە.