زێڕی بیانی بازاڕی كارگەكانی زێڕی كوردستان لاواز دەكات
K24 - ھەولێر
نه‌بوونی باج بۆ سه‌ر به‌رهه‌می زێری وڵاتانی دیكه، هه‌ڕه‌شه له داخستنی كارگه‌كانی دروستكردنی زێر له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ته‌نها له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یان ده‌گاتە نزیكه‌ی 15 كارگه و ژماره‌یه‌كی كه‌می كارگه‌كانی زێر له ژێر خاوه‌نداریه‌تی هاووڵاتیانی كوردستانه و زۆرترینی له ژێر خاوه‌نداریه‌تی خه‌ڵكی بیانیه.
ھەندرێن وه‌رتی، كارگێری سه‌ندیكای زێرنگری ھەولێر بە كوردسان24 گوت: "كارگەكانی زێڕ دوو جۆرن، وەرشەی ئاساییمان ھەیە لەوانەیە 150 وەرشەی زێڕ لە ھەولێر ھەبێت، بەڵام وەك كارگەی گەورە 15 كارگەی گەورەمان ھەیە، ژمارەیەكیان كوردن و خەڵكی بیانیشی تێدایە".
ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و كارگانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خاوه‌نداریی و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، زۆربه‌یان كارگه‌ی خه‌ڵكی بیانین و هاتوون له كوردستان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به سوود وه‌رگرتن له ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و یاساكانی كاركردن كه جیاوازی له نێوان خه‌ڵكی ناوخۆیی و بیانی‌دا ناكه‌ن.
ئارا خاریتیۆن، یەكێك لەو كەسە بیانیانەی لە ھەرێمی كوردستان بازرگانی زێڕ دەكات و خاوەنی یەكێك لە كارگه‌كانی دروستكردنی زێڕە لە ھەولێر، ئەو دەڵێت: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه من لێره كارگه‌ی دروستكردنی زێڕم دامه‌زراندوه و هه‌موو ئامێركانم له ئیتالیاوه هێناوه، به گشتی یاساكانی دامه‌زراندنی كارگه لێره زۆر باشتره له ئو‌ردن و به‌غدا، ئێمه لێره زۆر به ئاسانتر كاره‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، پێش هاتنی قه‌یرانی دارایی من نزیكه‌ی 20 كرێكارم له‌م كارگه‌یه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر هه‌بوونی قه‌یران ته‌نها 10 كرێكارم هه‌یه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ن".
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كارگه‌ی دروستكردنی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام زۆربه‌ی خشڵ و زێڕی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له توركیا و دوبه‌یه‌وه هاورده ده‌كرێن، چونكه خواستی هاووڵاتیان هێشتا له سه‌ر خشڵی ده‌ره‌كی زۆرتره و نه‌خش و به‌رهه‌مه‌كانی توركیا و ئیماراتیش جۆراوجۆرترن به‌راورد به خشڵه ناوخۆییه‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌ران و خاوه‌ن كارگه‌كانی زێڕی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری لاوازی كاره‌كانیان بۆ نه‌بوونی پشتیوانی حكوومه‌ت، و گرانی نرخی كاره‌با ده‌گێڕنه‌وه.
ھ.م