گرێبەستی نێوانیان عێراق و ئێران بۆ ھاوردەكردنی كارەبا كۆتایی پێدێت

"ئەگەر عێراق داوا بكات ئێران گرێبەستەكە نوێ دەكاتەوە"

K24 - ھەولێر

وەزیری وزەی ئێران رایدەگەیەنێت، 45 رۆژی دیكە كۆتایی بە گرێبەستی ھاوردەكردنی كارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق دێت، ئەگەر بەغدا داوا بكات تاران بەردەوام دەبێ لە ھەناردەكردنی كارەبا.

رەزا ئەردەكانیان، وەزیری وزەی ئێران بە ئاژانسی فارسی ئێرانی راگەیاند، ئەگەر بێت و عێراق داوای درێژكردنەوەی وادەی گرێبەستی كارەبای نێوانیان بكات كە تەنیا 45 رۆژی ماوە كۆتایی پێ بێت، ئەوە ئێران بەردەوام دەبێت لە ھەناردەكردنی كارەبا بۆ وڵاتەكە.

ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق ھیچ رێگەیەكی دیكەی نییە بۆ دابینكردنی كارەبا و تەنیا ئاڕاستەی ئێرانە.

ئەردەكانیان ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران ئامانجیەتی رۆڵی سەرەكی ببینێت لە پرۆسەی دووبارە ئامادەكردنی پیشەسازی كارەبا لە عێراق.

ئەمە لە كاتێكدایە 10 مانگ لەمەوبەر وەزارەتی كارەبای عێراق گرێبەستی ھاوردەكردنی كارەبای لەگەڵ ئێران تا كۆتایی 2019 درێژكردەوە.