كۆمپانیاكان لە ھەرێمی كوردستان پاپه‌ندی پێدانی باج دەكرێن
K24 - ھەولێر
دوای پەسەند كردنی په‌یڕه‌وی پیاده‌كردنی پیشه‌ی ژمێریاریی وردبینی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانەوە، وردبینی پیشەیی لە كارە لە پێشینەییەكان دەبێت بۆ زیادكردنی داھات بۆ خەزێنەت حكوومەت. به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج رایدەگەیەنێت، ئەم پەیڕەوە یاریدەدەرێكی باش دەبێت بۆ رێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باجی و رسوماتی گومرگی و ھاوكارییەكی باشی كۆكردنەەوەی داھاتیش دەكات.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان، په‌یڕه‌وی پیاده‌كردنی پیشه‌ی ژمێریاریی وردبینی له هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرا، وردبینی پیشه‌یی یه‌كێكه له‌كاره هه‌ره له پێشینه‌كان بۆ زیاتركردنی داهاتی خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاریده‌ده‌رێكی باشه بۆ رێگری كردن له خۆدزینه‌وه له دانی باجی گومرگی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج باس له‌وه ده‌كات په‌سه‌ند كردنى ئه‌و په‌یڕه‌وانه یارده‌رێكی باشه بۆ سیستمی باج و كۆكردنه‌وه‌ی داهات.
له‌گه‌ڵ باشبوونی دۆخی ئابووری كوردستان، جارێكی دیكە به‌شێك له كۆمپانیا بیانییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان. به‌ڕێوبه‌ری گشتی پیشه‌سازی پهرپێدانیش ده‌ڵێت: "كار به‌و نوسراوانه ده‌كه‌ین، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردوون و ده‌بێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانیش پابه‌ند بن به بڕیاركانهوه".
پێشتر وه‌رگرتنی باج و رسومان به چه‌ند شێوازێك وه‌رده‌گیرا به‌جۆرێك خاوه‌ن كۆمپانیاكان چه‌ند رێگه‌یه‌كیان ده‌گرته‌به‌ر بۆ خۆدزینه‌وه له پێدانی باج، به‌ڵام له دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌و پهیڕوانه ئێستا هه‌موو رێكاره‌كان به سیستم رێكخراون و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانیش باجیان لێوه‌ر ده‌گیرێت به‌بێ جیاوازی، به‌مه‌ش داهاتێكی زیاتر بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ھ.م