رێژه‌ی پیسبوونی ئاو لە عێراق روو لە بەرزبوونەوەیە
K24 - بەغدا
هاوشێوه‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق دۆخی ژینگه‌كه‌شی له‌قه‌یرانیكی قوڵدا، به‌جۆرێك رێژه‌ی پسبوونی ئاوه‌كه‌ی بەشێوەیەكی به‌رچاو به‌رزبووەته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌هۆی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه پیسبوونی خاكه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 65% به‌رزبووەته‌وه، بەگوێرەی ئاماری رێكخراوەكان ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وە گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی رۆژانه ده‌یان ته‌ن خۆڵ و خاشاكی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارگه‌یه‌كی ریسایكلین هه‌بێت.
رووباری دیجله‌یه له به‌غدا، له‌ده‌یەكانی سەدەی رابردوو بۆ عێراقییه‌كان یه‌كێك بوو له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، به‌ڵام ئێستا وه‌ك یه‌كێك له‌پیسترین شوێنه‌كان ئه‌م وڵاته ته‌ماشه ده‌كرێت، به‌جۆرێك كه‌ناری ئه‌و روباره بووەته شوێنی پاشماوه‌ی خۆڵ خاشاك، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ پیسبوونی ئاو و ژینگه و بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
جگه له‌پاشماوه‌كان ئاوی قورسیش تێكه‌ڵ به رووباره‌كه ده‌كرێت، بۆیه هاووڵاتیان ئه‌مه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، كه كه‌رتی ژینگه‌ی به ته‌واوی پشتگوێ خستووه و هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كردوه.
ھ.م