چین داوا لە کۆمپانیاکانی دەکات کاڵای ئەمهریکی بکڕن
K24 – ههولێر:
ئاژانسی فەرمی هەواڵی چین (شینخوا) رایگەیاند، پەکین پێناسی گومرگی لەسەر بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمهریکا هەڵدەگرێت. هەروەها حکومەتی چین هانی کۆمپانیاکانی دەدات کاڵا کشتوکاڵییەکانی ئهمهریكا بکڕن، وەک سۆیا و گۆشتی بەراز.
هاوکات بەشێک لە کۆمپانیا چینییەکان داواکاریان پێشکەشکردووە لەبارەی نرخی کاڵا کشتوکاڵییە ئەمهریکییەکان، ئەمەش بە ئاماژەیەکی ئەرێنی دادەندرێت بۆ رەواندنەوەی جەنگی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین.
بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە، نوێنەرانی بازرگانی چین لەگەڵ هاوتا ئەمهریکییەکانیان لە واشتنن کۆببنەوە، دواتریش کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی وەزیران لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو لە واشنتن درێژەی دەبێت، کە هەریەکە لە لیو خە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتی چین و رۆبەرت لایتهایزەر نوێنەری بازرگانی ئهمهریكا وستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئهمهریكا بەشدار دەبن.
جێگەی ئاماژەیە، چین گەورەترین هاوردەکاری کاڵای کشتوکاڵی ئەمهریکییە، بە تایبەت بەرهەمی سۆیا.
سهرچاوه: رۆیتەرز