له چین بازاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كز دهبێت
K24 – ههولێر:
فرۆشی ئۆتۆمبێل لە چین بۆ 14 مانگ لەسەر یەک لە مانگی ئاب دابەزینی تۆمار كرد.
بە گوێرەی داتاکانی یەکێتی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل، کۆی فرۆشی ئۆتۆمبێلی نوێ بە رێژەی 6.9% لە مانگی ئاب بهراورد به مانگی تەمموز دابەزیووە.
ئەو دابەزینە درێژکراوەی زنجیرە دابەزینەکانی دیکەیە، کە لە مانگی تەمموز و حوزەیران بە رێژەی 4.3% و 9.6% بە دوای یەک دابەزینیان تۆمارکرد.
شرۆڤەکاران هۆکارەکەی بۆ داکەوتنی ئاستی گەشە و کاریگەرییەکانی جەنگی بازرگانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا دەگەڕێننەوە.
جێگەی ئاماژەیە، ئابووری چین بە فراوانی کاریگەر بووە بە جەنگی بازرگانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا و ئاستەکانی گەشە و چالاکی ئابووری وڵاتەکەی بە شێوەیەکی گشتی دابەزاندووە.