لیبڕا بڕستی لێبڕا

گورزی گەورەی به‌ركه‌وت

K24 – هه‌ولێر:

تەنیا لە رۆژێكدا بەھۆی كشانەوەی 5 كۆمپانیا، گورزی گەورە بەر دراوی لێبڕای فەیسبووك كه‌وت.

دراوی لێبرای فەیسبووك كۆمەڵێك گورزی گەورەی بەركەوت لە ئەنجامی كشانەوەی 5 كۆمپانیای گەورە لە یەكێتی لێبڕا، كە لە جنێف بۆ ئیدارەدانی دراوی گریمانەیی دامەزراوە.

ھاوكات ئەو كۆمپانیانەی كە كشانەوەی خۆیان راگەیاند لە پڕۆژەی یەكێتییەكە بریتین لە  ڤیزا، ماستەركارد، سترایب، میركاد بیگ و ئی بای و ئەو گورزانە دوای تەنیا 3 رۆژ لە ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی لەلایەن یەكێتییەكەوە بەر لیبڕای فەیسبووك كەوت، لە كاتێكدا كە چاوەڕێ دەكرا كۆبوونەوەكە پابەندبوونی داھاتوویانەی لێبكەوێتەوە لەلایەن سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنەكەوە.

هاوكات ئەو كۆمپانیانە بڕیاری ئەوەیان  نەداوە كە بەیەكجاری لە پڕۆژەكەدا بكشێنەوە، بەڵكو دووركەوتنەوەیان بۆ ئەوەیە كە خوێندنەوەی زیاتری بۆ بكەن و چاوخشاندنەوەیەك بۆ دۆخی ئەو دراوە لە داھاتوو بكەن.