حکوومەتی هەرێم گرانی نرخی خزمەگوزاریی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکات
K24 – ههولێر:
سوودمەندانی پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون گلەیی لە گرانی نرخی خزمەتگوزارییەکانی دەکەن و دەڵێن ئەو پارەی دەیدەن بەرامبەر خزمەتگوزارییەکان زۆرە، حکوومەتیش پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەیە.
بۆ ئهم مەبەسته لهدوای كۆبوونهوهی باڵای دەستەی وهبەرهینان بڕیاردرا سهرجهم پرۆژه خزمهتگوزارییهكان هاوتا بكرێتهوه، سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وەردەگرێتەوە و خۆی بەڕێوەی دەبات.
هاوکات گووتیشی، لە ماوەی رابردوو بەهۆی قەیرانەکان و نەبوونی ستافی پێویست نەتوانراوە لەلایەن حکوومەتەوە كاری لەسەر بكرێ.
H.J