ئەمەریکا بڕیارێک لە بەرژەوەندی چین دەدات

چین لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێندرا کە یاری بە دراوەکانیان دەکەن

K24 - ھەولێر

لە ھەنگاوێكی پێشبینی نەكراودا، واشنتن موژدەیەكی دەڵخۆشكەر بە پەكین دەدات، كە تایبەتە بە یوانی چینیەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا، چین لە لیستی رەشی ئەو وڵاتانە دووركرایەوە كە یاری بە دراوی نیشتمانی دەكەن، ئەو ھەنگاوەش بەر لە دوو رۆژ لە واژۆكردنی رێككەوتنێكی سەرەتایی لە نێوان ھەردوو وڵات نراوە، ھۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە وەرزی ھاوینی ساڵی 2019 چین رێگەی بە دابەزاندنی بەھای یوان بەرامبەر بە دۆلار، بەوەش لاوازترین ئاستی تۆماركرد لەوەتەی 11 ساڵی رابردوو.

لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، ئێستا چین لە چاو ئەمەریكا لەنێو ئەو وڵاتانەدا نەماوە كە بە مەبەستی گەشەپێدانی ھەناردەكانیان، یاری بە دراوی نیشتمانی بكەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناوی چین لەو لیستەدا دەمێنی كە لە ژێر چاودێریدان و لە ھەر یەك لە چین، سویسرا، ئەڵمانیا، كۆریای باشوور، ئێرلەندا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، مالیزیا، سەنگاپوور و ڤییەتنامی پێكدێت.

ھ.م