شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی لە ھەولێرە
K24 - ھەولێر
شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی - به‌ریتانی، سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هه‌ولێریان كرد، به مه‌به‌ستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
بارۆنس نیكلسن، نوێنه‌ر و سەرۆکی کونسوڵی بازرگانی نێوان عێراق و بەریتانیا، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌یانەوێت پەیوەندییەكانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ببەنە قۆناغێكی نوێوە، به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و زیادكردنی ژماره‌ی كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.
ھ.م