كارەكانی کۆمپانیای تۆیۆتا رادەگیرێت

چەند رێوشوێنێک گرتووەتەبەر

K24 - ھەولێر

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرزی ژاپۆنی کارەکانی لە کارگەکانی چین لەمڕۆوە تا 9ی شوبات راگرت.

کۆمپانیاکە ئەو هەنگاوەی وەک چەند رێوشوێنێک گرتووەتەبەر کە لەلایەن حکوومەتی وڵاتەکە داوا کراوە.

ماکی نیامی، گوتەبێژی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بە ئاژانسی بلوومبێرگی راگەیاندووە، کۆمپانیاکە چاودێری دۆخەکە دەکات و تا 10ی مانگی داهاتوو بڕیاری نوێ دەدەن.

هاوکات بە گوێرەی راسپاردەکانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، کۆمپانیای تۆیۆتا گەشتی بۆ کەرتی هوبی قەدەخەکردووە، و گوتەبێژی کۆمپانیاکەش دەڵێت، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچەکانی چین نەکەن.

ھ.م