ئهمهریكا چوار مانگی دیكه مۆڵهت به عێراق دهدات
K24 – ههولێر:
تۆڕی ئێس پی گڵوباڵی ئەمهریكی لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریكاوە بڵاویكردووەتەوە كە جارێكی دیكە عێراق لەلایەن ئەمهریكاوە بەخشرا لەوەی كە گاز و كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە بكات بە درێژایی 4 مانگی دیكە.
تۆڕەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەخشینە تواناكانی عێراق لە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی لە وزە دەردەخات تا ئەو كاتەی كە بتوانێ كەمتر پشت بە ھاوردەكانی وزە لە ئێرانەوە ببەستێت، جگە لەوەی كە پاڵپشتییەكانیان بۆ حكومەتی عێراق بەردەوامە بۆ باشتركردنی سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا و راشیگەیاندووە، كە ئەم بەخشینەی ئەمهریكا بۆ عێراق بە پێنجەم درێژكردنهوهی ماوه ھەژماردەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ھاوردەكانی گاز لە ئێرانەوە سەدا 45ی وزەی كارەبای بەكاربەری عێراق پێكدێنێت، كە دەگاتە 14 ھەزار مێگاوات.