وهزارهتی نهوت زیاتر له 3 ههزار دهرچووی زانكۆ و پهیمانگهكان دادهمهزرێنێت
K24 – ههولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەشێکی دیکەی دەرچووانی ئەندازیاری نەوت بە پێی گرێبەست دادەمەزرێنن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، دوای ئەوەی 3 هەزار و 200 کەس لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەشی نەوت دامەزران، 200 دەرچووی دیکە لە بەشی ئەندازیاری نەوت بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن. ئەو هەوڵەش راستەوخۆ دوای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دێت بە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران.
هاوکات لە راگەیهندراوەکەدا هاتووە، ئەو هەوڵە دوای رێوشوێنەکانی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی دێت، کە مەبەست لێی دامەزراندنی بەشێکی دیکەی دەرچووان و بێکارانە لەو کۆمپانیایانەی لە کەرتی نەوت کاردەکەن.