وەزارەتی بازرگانی لێکۆڵینەوە لەبارەی داخستنی کارگەکان دەكات
K24 - ھەولێر
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەیان لە داخستنی کارگەکان کردووە و ئەوانەی کێشەکانیان پەیوەستە بە وەزارەت هەوڵدەدەن کارئاسانی بۆ بوژاندنەوەیان بکەن، بە تایبەت ئەو کارگانەی بۆ دۆخی ئێستای کوردستان پێویستن.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە کوردستان24ی رایگەیاند: "لێكۆڵینەوەمان لە داخستنی كارگەكان كردووە و ھۆكاری جیاواز ھەیە، ئەوانەی بەھۆی كێشە و گرفتەكانی پەیوەست بە وەزارەت داخراون، ھەوڵدەدەین كارئاسانیان بۆ بكەین، بۆ ئەوەی ئەو كارگانەی پێویستن بۆ ھەرێمی كوردستان دەستبەكار بكەنەوە".
ھ.م