چەندین بازاڕی میللی سەرنجی گەشتیاران رادەكێشن

گەشتیاران روو لەو بازاڕانە دەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/50ba9379-b4c0-49d2-baa3-12ef9d3d00fc/103019SNK.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، بازاڕێكی میللی بوونی ھەیە و  سەرەڕای ئەوەی بەرھەمەكانیان كوالێتییەكی باشی ھەیە، بەڵام نرخیشیان ھەرزانترە لەچاو بازاڕەكانی دیكە، ھەر بۆیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەھۆی ئەوەی خواستێكی زۆر كەوتووەتە سەر ئەو جۆرە بازاڕانە، ژمارەیان زیادیكردووە و تەنیا كار و حەزێكی رۆژانەی دانیشتووانەكە نییە، بەڵكو بوونەتە ئاڕاستەیەكی گەشتیاریی و بەشێوەیەكی بەرچاو رووی تێدەكەن.

بازاڕە میللییەكان لە سەرتاسەری جیھاندا  چێژێكی تایبەتی لەلای خەڵك ھەیە، ئەو جۆرە بازاڕانە تەنیا شوێنێك نییە بۆ فرۆشتنی كاڵا بەنزخێكی ھەرزان، بەڵكو تێكەڵەیەكی نێوان رابردوو و ئێستاشە و تایبەتمەندییەكی زۆری كۆمەڵگا و رۆشنبیری وڵاتانی جیھان، ھەروەھا دابونەریت لەخۆدەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە تۆڕی بیزنیس ئینسایدەر لە راپۆرتێكیدا كۆنترین و بەناوبانگترینی ئەو بازاڕانە دەخاتەڕوو.

خان خەلیلی میسر

مێژووەكەی بۆ زیاتر لە 600 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە شێوازە ئاینییەكەی و بنمیچە دارەكانی بەناوبانگە و  لەلایەن شا جەركس خەلیلەوە دامەزراوە كە لە شاری خەلیلی فەڵەستینەوە رووی لە میسر كرد، ھەر ئەوەشە وایكرد كە ئەو ناوەی لێبنرێت.

بازاڕی گەورە لە توركیا

لەنێوان ساڵانی 1451 - 1481 لە سەردەمی عوسمەنییەكان دروستكراوە و بەكۆنترین بازاڕی داپۆشراو ھەژماردەكرێت لە جیھاندا و تەنانەت ناوی لێنراە بازاڕە داپۆشراوەكەوە و بووەتە جێیی سەرنجە توركەكان و گەشتیاران بەگشتی.

بازاڕی سوكیجی لە ژاپۆن

 بە گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی بە كۆی ماسی و خواردنی دەریایی ھەژمار دەكرێت لە جیھاندا و تەنانەت كاریگەرییەكی یەكجار گەورەی لەسە ئابووری ژاپۆن ھەیە و ھەروەھا توانیویەتی ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری بەناوبانگ.

بازاڕی شیشی لە گواتیمالا

بە یەكێك لە بازاڕە ھەرە بە رەنگەكانی میلی دادەنرێت، بەو پێیەی كە پڕیەتی لە كۆشكی رەنگاوڕەنگ و میوە، جگە لەوەی كە دانیشتوانە نێوخۆییەكەی لە گوند و سنوورەكانەوە رووی تێدەكەن و كاری دەستی خۆیان دەخەنەڕوو و كڕیارێكی زۆریان لێكۆدەبێتەوە.

بازاڕی فاس لە مەغریب

بە باشترین بژاردە ھەژماردەكرێت لای ئەو گەشتیارانەی روو لەو وڵاتە دەكەن و بە كۆڵانە بێ كۆتاییەكانی بەناوبانگە، كە تێیدا جۆرەكانی بەھارات و خواردن و كاری دەستی دەفرۆشرێت.

بازاڕی شەوانە لە ھۆنگ كۆنگ

بە گرنگترین شوێن ھەژمار دەكرێت بۆ دەستكەوتنی پۆشاك و پێڵاو  و ئیكسسوارات و كاڵای وەرزشی و ئامێری ئەلیكترۆنی ھەرزان بایی، جگە لەوەی كە بۆ ھەڵبژاردنی دیاری تایبەت و خواردنی ژەمە خۆراكی بە چێژ باشترین ھەڵبژاردەیە.

بازاڕی سانتا كاترینا لە ئیسپانیا

لە ساڵی 1845 دروستكراوە و بە ھەرزانترین بازاڕ ھەژمار دەكرێت لە بارسەلۆنا، سەوزە و میوە، گۆشتی سور، ماسی و جۆرەكانی پەنیری تێدا دەفرۆشرێت، جگە لەوەی كە ماركێت و كۆشكی تایبەت بە فرۆشتنی نان و سەموونی تێدایە.

بازاڕی جادووگەران لە بۆلیڤیا

 ھەر  شتێك كە  پەیوەندی بە جادووەوە ھەیە لەو بازاڕە دەستدەكەوێت و جێگرەوەی لە جیھاندا نییە، ھەروەھا ژمارەیەكی زۆری خەڵك پێیانوایە ئەو شتانەی لەو بازاڕە نمایشدەكرێت تەندروستی و خۆشبەختی و سامانێكی زۆر و تەمەنێكی درێژیان بۆ پەیدا دەكات.

سەردانیكردنی ئەو بازاڕانە بووەتە رێگەیەك بۆ كێشكردنی خەڵك  و ھەر یەكە و خاوەنی تایبەتمەندییەكی جیاوازە  و تەنانەت نرخەكان بە بەراورد بە بازاڕەكانی دیكە زۆر ھەرزانترە ،كە ئەوەش سەرنجی خەڵكی زیاتر راكێشاوە.