پێداچوونەوە بە بڕیاری قەرزی بچووك دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كارنامه‌ی پلانی چوار ساڵی داهاتووى قه‌رزى بچووك تاوتوێ دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ كوێستان محەمەد وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى لەگەڵ ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى سندوق و به‌ڕێوه‌به‌رانى نوسینگه‌كان و بنكه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قه‌رز كۆبووەتەوە و كارنامەی پلانی چوار ساڵی داھاتوویان بۆ پێدانی قەرزی بچووك تاوتوێ كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانى قه‌رزی بچووك درا و بڕیارى دۆزینه‌وه‌ى میكانيزمی نوێ بۆ پێدانى قه‌رزی بچووك به گه‌نجان و ده‌سته‌به‌ر كردنى هه‌لی كار بۆیان و هه‌روه‌ها ره‌چاوى خاوه‌ن قه‌رز بكرێت له توێژه‌كانى ( جێنده‌ر و كه‌مئه‌ندام و تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ).
ھ.م