عه‌لی عه‌لاق: یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، عه‌لی عه‌لاق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی عێراق له دراوی بیانی گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
عه‌لاق گوتیشی: به گوێره‌ی یاسا ئه‌و یه‌ده‌گه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه خه‌رج ناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك رووپۆشێكه بۆ دراوی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌های دراوی ناوخۆ و هێزی دیناری عێراقی په‌یوه‌سته به‌و یه‌ده‌گه‌وه. بۆیه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه به پرسی كورتهێنانی بودجه كارێكی نادرووسته. یاسای بانكی ناوه‌ندی عێراقیش رێگه به‌و كاره نادات و ئه‌وه ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌های دیناره به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سه‌باره‌ت به پۆست و دامه‌زراندنی پله وه‌زیفییه‌كان، عه‌لی عه‌لاق گوتی: ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت زیاتر له راده‌ی پێویست فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه. ئه‌و خه‌رجییه زۆره‌ی بواری پله وه‌زیفییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی.
روونیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ی بێكاری به‌گه‌ڕخستنی كه‌رتی راسته‌قینه‌ی پیشازی و كشتوكاڵیی و گه‌شتیارییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی ئێستا ئابووری عێراقی له‌سه‌ر په‌یوه‌سته بریتییه له كه‌رتی نه‌وت، داهاتی عێراق له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ئه‌ویش زۆربه‌ی ده‌چێت بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران. ئه‌وانیش له بازاردا ده‌یگۆڕنه‌وه به كاڵای هاورده‌كراو. هه‌ر بۆیه داهاتی عێراق بۆ بنیاتنانی ئابووری وڵاتانی دیكه ده‌چێت له بری ئه‌وه‌ی له ناوخۆدا ده‌ستاوده‌ست بكات.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی گوت: ناكرێت خه‌ڵك له كار و ئه‌ركی حكوومی دووربخرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌كرێت كارێك بكه‌ین، ئه‌و داهات و مووچه‌یه‌ی هه‌یانه له ناوخۆی وڵات‌دا بسووڕێته‌وه و نه‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت، كه‌رته ئابوورییه راسته‌قینه‌كان به‌گه‌ڕ بخرێن و هه‌ماهه‌نگی له سیاسه‌تی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و باجی ناوخۆ هه‌بێت.