بەهای بازاڕی ئەپڵ پێش کەرتەکانی وزەی ئەمەریکا دەکەوێت

بەھای بە بازاڕكردنی ئەپڵ ترلیۆنێك دۆلار دەشكێنێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نوێترین داتا داراییەکانی ئەمەریکا، بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ توانی پێش کۆی بەهای بازاڕی کەرتەکانی وزەی ئەمەریکا بکەوێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم کۆمپانیای تەکنەلۆژی ئەو بەربەستە گەورەیە بشكێنێت.

شرۆڤەکاران لە بانک ئۆف ئەمەریکا مێریل لینچ جەختییان لەوە کردەوە، کە ئەپڵ توانی ئەو ژمارەیە بشکێنێت، لە کاتێکدا لە ماوەکانی رابردووش توانی ببێتە یەکەم کۆمپانیا لە جیهان کە بەهای بازاڕییەکەی ترلیۆنێک دۆلار بشکێنێت.

ئەو کۆمپانیا گەورە ئەمەریکییە لە کۆتا رۆژەکانی هەفتەدا. بەهای بازاڕییەکەی نزیکەی 1.17 ترلیۆن دۆلار بوو و توانی پارێزگاری لە پێگەکەی بکات وەک باشترین کۆمپانیا لە جیهان.