ئوردن لە مانگێكدا 300 ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق ھاوردە دەكات
K24 - ھەولێر
مانگی رابردوو ھاوردەی نەوتی ئوردن لە عێراق زیاتر لە 300 ھەزار بەرمیل بووە.
وەزارەتی وزە و سەرچاوە كانزاییەكانی ئوردن لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرای كرد، بڕی نەوتی ھاوردەكراو لە عێراقەوە لە مانگی تشرینی دووەم 309 ھەزار بەرمیل بووە كە تێكڕای 10 ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەكات و پرۆسەی گواستنەوەكەش لە رێگەی 12 ھەزار 9 بارھەڵگرەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕەی گواستراوەتەوە 7%ی پێداویستی وڵات پێكدێنێت، ئەو ھەنگاوەش لە چوارچێوەی ھەماھەنگی وزەوەیە كە لەنێوان ئوردن و عێراقدا ھەیە و لە بەرزژەوەندی ھەردوولادایە.
ھاوكات بەگوێرەی ئەو یاداشتنامەیەی لەنێوان ھەردوولادا ھەیە، ھەماھەنگی وزە بەرەوپێشدەبات و پاڵنەرێكە بۆ ئەوەی ھەلیكاری زیاتر بڕەخسێنرێت.
ھ.م