مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
سبەی رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی پێنج شەممە 10/10/2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بڕیارە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا وادەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەی دیكە رادەگەیەندرێت".