تورکیا بە رێگایەکی جیاواز گەشتیاران رادەکێشێت
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی توركیا 30%ی بودجه‌ی ئەو دراما و فیلمه توركی و بیانییانە دابین ده‌كات کە شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا نیشان دەدەن.
محه‌مه‌د نوری ئه‌رسۆی، وه‌زیری كلتوور و گه‌شت و گوزاری توركیا رایگەیاندووە: "به په‌سه‌ندكردنی یاسای پاڵپشتی سینه‌ما له په‌رله‌مانی توركیا، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته 30%ی بودجه‌ی هه‌ر زنجیره دراما و فیلمێك دابین ده‌كات كه شوێنی گه‌شتیاریی توركیا نیشان بدات و ببێته هۆی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی".
ئەم پڕۆژە یاسایە پێویستی بەوەیە لە پەرلەمانی تورکیا دەنگی لەسەر بدرێت تاکو ببێتە یاسا و بە پەسەندکردنی، دراما و فیلمە تورکی و بیانییەکان دەگرێتەوە.
لە ئێستادا، تورکیا پلان بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژێت، پێشوازی له 75 ملیۆن گه‌شتیار بكات و لەو رێگەیەوە ملیارەها دۆلار قازانج بکات.
جیالەوەش، حكوومه‌تی توركیا بۆ ناساندنی زیاتری شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی نیازی هەیە پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بكاته‌وه.
ئامادەکردنی: شیلان حەسەن
Anadolu
H.J