توركیا و رووسیا لە دۆلار دوور دەكەونەوە

رووسیا و توركیا لەبارەی بەكارھێنانی دراوی نیشتمانی رێككەوتن

K24 - ھەولێر

ھەریەك لە وەزارەتی دارایی رووسیا و توركیا بە ئەمانجی دوور كەوتنەوە لە دۆلار و بەكارھێنانی لیرەو رۆبڵ لە مامەڵە بازرگانییەكانی نێوانیان، رێككەوتنێكیان واژۆكرد و سەرەتای ھەنگاوەكانیش بە بەستنەوە بانكەكان و ھەماھەنگی كۆمپانیاكانی ھەردوو وڵات لەرێگەی سیستمی سوێفت  دەست پێدەكات.

بەھۆی ناجێگیر دۆلار و بەھاكەی، ھەریەك لە رووسیا، توركیا، ئێران، كازاخستان و چەند وڵاتێكی دیكە ھەوڵدەدەن  لە دۆلار دوور بكەنەوەو بە دراوی نیشتمانی مامەڵە بازرگانییەكانیان بەردەوامی پێبدەن، ئێستاش رووسیا لە نێویاندا زیاتر بە یۆرو یوان و زێڕ مامەڵە دەكات.

ھ.م