چین و رووسیا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان په‌ره‌ پێده‌ده‌ن

نەخشە رێگەیەك واژوو دەكەن

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پەكین و مۆسكۆ لە داھاتوویەكی نزیكدا نەخشە رێگەیەك واژوو دەكەن تا 2024 تایبەت بە زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2020 بگاتە بگاتە 200 ملیار دۆلار له‌ ساڵێكدا.

مۆسكۆ مەبەستیەتی پڕۆژەی ستراتیژی لەگەڵ چیندا ئەنجامبدات وەك دابینكردنی وەبەرھێنانی چینی بۆ گواستنەوەی بازرگانی لە رێگەی میریدانی نێودەوڵەتی كە چین و ئەوروپا بەیەك دەبەستێتەوە لە رێگەی خاكی رووسیاوە.

ھەروەھا واژووكردنی كۆمەڵێك رێككەوتن كە خۆی لە ھەماھەنگی بازرگانی و ئابووری دەگرێتەوە لە بوارەكانی فڕۆكەوانی و ئاسمانی و ھەروەھا ژێرخانی بنەڕەتی.

ئەمە لەكاتێكدایە چەندین ساڵە چین بە یەكێك لە  5 گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی لەگەڵ رووسیا ھەژماردەكرا و لە 3 ساڵی رابردوو توانی لە پێشی ھەموو وڵاتانی دیكەوە بێت و ئێستاش گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی رووسیایە.